نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆ بوونەوە

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆ بوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ‌ لە داڤۆس، له‌گەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چێکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *