نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە میانی وتارێكیدا كە لە كاتی كردنەوەی (كارگەی ئاسنی ڤان ستیل) لە هەولێر رای گەیاند:

مەسرور بارزانی لە میانی وتارێكیدا كە لە كاتی كردنەوەی (كارگەی ئاسنی ڤان ستیل) لە هەولێر رای گەیاند:

مایەی خۆشحاڵییە كە ئەمڕۆ پرۆژەیەكی دیكەی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دەكەینەوە. دەستخۆشی لە گرووپی (گەلیاوە) دەكەم بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە گرنگە كە بە ستانداردێكی جیهانی و بەكارهێنانی پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیا دروست كراوە.
كردنەوەی ئەم كارگەیە ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی كەرتی پیشەسازی لە كوردستان و رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ گەنجانی كوردستان. جێی دەستخۆشییە كە كارگەكە پابەندبوونی خۆی بە لەبەرچاوگرتنی بنەماكانی پاراستنی ژینگە و بەردەوامیی ژینگەیی دەربڕیوە. ئەمەش لە ڕێگەی بەكارهێنانی شێواز و تەكنیكی پێشكەوتوو كە دۆستی ژینگەیە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا بە هاوكاریی لەگەڵ كەرتی تایبەت، پلان و بەرنامەی گرنگی هەبووە بۆ بایەخدان بە كەرتی پیشەسازی، بە تایبەتی لە بوارەكانی پیشەسازیی خۆراك و پترۆكیمیایی و كانزاكان و دابینكردنی ماددەی خاو بۆ پیشەسازیی بچووك و مامناوەند و دروستكردنی چەند ناوچەیەكی پیشەسازی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كە چەند ڕۆژێكیش لەمەوبەر بەردی بناغەی ناوچەیەكی پیشەسازیمان لە سنووری ئیدارەی زاخۆ دانا و كردنەوەی ئەم كارگەیەش بەشێكە لە هاوكاری و هەماهەنگیی حكوومەت و كەرتی تایبەت لە پێناو پێشخستنی ژێرخانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.
بەڕێزان وێرای چەندین گرفت لە ساڵانی رابردوو، لەم ماوەیەدا چەندین پرۆژەی گەورەمان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەست پێكرد، لە بوار و كەرتی جۆراوجۆر كە زۆربەیان ئێستا كەوتوونەتە خزمەتی خەڵكی كوردستان. ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە كوردستان دروست بكەین بۆ ئەوەی ژیانی خەڵكی كوردستان باشتر بكەین و نەوەی داهاتووش بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *