ئهمڕۆ سێشهممه 28/11/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕێوڕهسمێكی تایبهت به كار و پڕۆژهكانی جایكای ژاپۆنی له ههرێمی كوردستان، له وتارهكهیدا ڕایگهیاند: رێز و پێزانینێكی زۆرمان بۆ خەڵك و حكوومەتی ژاپۆن و بە تایبەتی ئاژانسی جایكا هەیە كە لە چەند ساڵی رابردوودا لە چەندین بواردا هاوكاریی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بە تایبەتی لە پشتیوانیكردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و كشتوكاڵ و هەروەها پەرەپێدانی توانای مرۆیی و راهێنانكردن بە بەرپرس و كارمەندانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
سهرۆكی حكوومهت، گوتیشی: هیوادارم ئەو بەڕێزانەی خولی راهێنانیان دیتووە لە ژاپۆن یان لە هەرێمی كوردستان لە لایەن پسپۆڕانی ژاپۆنییەوە راهێنانیان پێ كراوە، سوودیان لە ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن بینیبێت و ئەو شارەزایی و پسپۆڕییەی بەدەستیان هێناوە، لە بوارەكانی خۆیان لە نێو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكاری بهێنن و ڕۆڵی خۆیان لە پرۆسەی گەشەپێدان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و كارگێڕیی هەرێمی كوردستاندا بگێڕن.
مهسرور بارزانی، سهرنجی خسته سهر ئهوهش: وێڕای پێزانینی دووبارەم بۆ هاوكارییەكانی ئاژانسی جایكا، هیوادارم هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان لەوەی كە هەیە فراوانتر بكەن، خوازیارین ئەو هاوكاری و هەماهەنگییەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، زیاتر پەرە بستێنێت، وەبەرهێنان و هاتنی كۆمپانیاكانی ژاپۆنی بۆ هەرێمی كوردستان بەرفراوانتر بێت، بۆ ئەوەی هاوكار و یارمەتیدەرمان بن لە پرۆسەی چاكسازیی هەمەلایەنە كە دەستمان پێكردووە تا سوود لە ئەزموونی سەركەوتوو و دەوڵەمەندی ژاپۆن لە بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و داهێنان ببینین.
له كۆتاییدا ڕایگهیاند: ببوورن من ژاپۆنی نازانم بۆ ئەوەی سوپاستان بكەم، بەڵام جارێكی تریش دەستخۆشیتان لێ دەكەم و سوپاستان دەكەم، ئێوەش هەر شاد و سەركەوتوو بن.
سەرەتا / کوردستان / مهسرور بارزانی: هیوادارم ئەو كهسانهی خولی راهێنانیان لە ژاپۆن یان لێره له لایەن پسپۆڕانی ژاپۆنییەوە بینیوه، ئەو شارەزاییهی بەدەستیان هێناوە، لێره بهگهڕی بخهن
بەپەلە
بارەگای بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاو کردەوە
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی …