نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییدا وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە

مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییدا وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكی نوێدا بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ژیانی هاووڵاتییان، هاشتاگی لێم‌‌‌‌_بپرسە# ی بڵاو كردەوە.


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی بە هەردوو شێوەزاری كوردی و كورمانجی، لەگەڵ زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی كردووە، لەسەری نووسیوە “‎هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ ماوه‌یەکی نزیکدا بە ڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له‌ پرسیاره‌ باوه‌كان بده‌مه‌وه‌”.


مەسرور بارزانی دەستپێشخەرییەكەی بەم هاشتاگە كردووە “لێم‌‌‌‌_بپرسە#” و لەم ڕێگەیەشەوە پرسیارەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی پێدەگات، دواتر لە ڕێگەی ڤیدیۆوە وەڵامیان دەداتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *