سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی كاری سۆشیال میدیا و په‌یجه‌كان له كوردستان و ” په‌یجه‌كان ڕێكده‌خرێنه‌وه”.
سه‌لمه فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان،راگه‌یاند، هیچ پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌ی ژماره 35ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ ده‌توانین هه‌مواری بكه‌ینه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه هیچ كه‌سێك داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی نه‌كردووه تا لیژنه‌كه كاری له‌سه‌ر بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئێسته پڕۆژه‌ی میدیای ئه‌لكترۆنی ئاماده كراوه و پێشكه‌ش كراوه و به‌پێی پڕۆژه‌كه‌یش كاری په‌یج و سۆشیال میدیا له كوردستان ڕێكده‌خرێنه‌وه.
سه‌لمه دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له سۆشیال میدیاوه سووكایه‌تی به كه‌سێك بكات ئه‌وه سزا ده‌ده‌رێ، به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مووانه “پێویسته ئه‌خڵاقی كاری ڕۆژنامه‌نووسی پێڕه‌و بكرێ”.