نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین

مەسرور بارزانی: ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین

ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ”ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین” و ڕایشیگەیاند: ”سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین.”

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: ”ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتیی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن.”

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە: ”سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.”

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *