نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا دەکات

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای کرد بۆ كار و چالاکییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و ئامادەییشی نیشاندا بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم تایبەت بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *