نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى: خۆشگوزەرانى دەگەڕێتەوە و هەموو پلانەکانى ناحەزان کۆتایی دێت.

مەسرور بارزانى: خۆشگوزەرانى دەگەڕێتەوە و هەموو پلانەکانى ناحەزان کۆتایی دێت.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ مەحموود حەفید زادە، كەسایەتی دەڤەری سلێمانی و وەزیری پێشووتری ئەوقاف كرد، لە دیدارەكە سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە سەرەنجام ئیرادەی خۆڕاگری گەلی كوردستان سەردەكەوێ و پیلانگێڕییەكان شكست دەخۆن و خۆشگوزەرانی و شادمانی دەگەڕێتەوە.

وەك شێخ مەحموود حەفید زادە، نەوەی شێخ مەحموودی حەفید، كە ماوەیەك لە حكوومەتی هەرێم وەزیری ئەوقاف بووە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 13/8/2023 لە هاوینەهەواری (سەری بڵند)، بە دیداری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شاد بوووین.

وەك باسی كردووە، لەو دیدارەدا گفتوگۆمان لەبارەی رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەری تەنگژە و كێشەكان كرد، هەروەها لەبارەی چەند پرس و بابەتێكی جیاواز بیروڕامان گۆڕیەوە، لە تەوەرێكی دیدارەكەدا جەنابیان دووپاتیان لە ستراتیج و سیاسەت و كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە كە هەموو هەوڵ و تواناكانی خستووەتە گەڕ لە پێناوی چارەسەری بنەڕەتی گشت كێشەكان و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییانی كوردستان و سەركەوتنی گەلەكەمان.

شێخ مەحموود ئاماژە دەكات، لە دیدارەكە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دووپاتی كردەوە كە سەرئەنجام ئیرادەی خۆڕاگری گەلی كوردستان سەردەكەوێ و پیلانگێڕییەكان شكست دەخۆن، خۆشگوزەرانی و شادمانی دەگەڕێتەوە و دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان بەم شێوەیەی ئێستە نامێنێتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *