نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند

لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە: “پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2193) لە 29/5/2023 و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە 1/6/2023، رایدەگەیەنین  كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، كۆمەڵایەتی،  ئایتی، وەرزشی)  و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆرییەكانی (چارەسەری سرووشتی، ئایتی،  كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و  بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر). بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان    سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی”.
روونیشیكردوەتەوە: “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی  3/7/2023 تا 7/7/2023 بەردەست دەبێت.

بۆ پڕ كردنەوەی فۆڕمەكە كلیك لێر بكە

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *