نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات


فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێن؛ تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2025.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی دەکرێت.

خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *