
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار دا، به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی ئایار، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌م به سێكته‌ری كشتوكاڵ، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار، به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ئه‌و پاره‌یه بۆ پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستیی گشتی له ھه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.