نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا خەرج دەکات

سەرۆکی حکومەت زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا خەرج دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی پێنج ملیار و 163 ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئاماژە بەوەشدرا، دروستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *