نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە..بەهۆى ڕێگرى لە تیمەکەى قوباد بۆ جیندەر بازى لە پۆستەکەى دورخرایەوە

سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە..بەهۆى ڕێگرى لە تیمەکەى قوباد بۆ جیندەر بازى لە پۆستەکەى دورخرایەوە

سەید حەکیم هانەسورى سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە، لە ماوەى ڕابردوو بەهۆى ڕێگرى کردن لە جیندەر بازى لە تیمەکەى قوباد تاڵەبانى و سکاڵاى لەسەر تۆمارکردن لە دادگا، ئەمڕۆ بەبێ ئەوەى ئاگادارى بکەنەوە لە پۆسکەى دوور خراوەتەوە.
لە ڕونکردنەوەیەکى سەید حەکیم هانەسورى هاتووە،هاوشاریانی خۆشەویستم لای جەنابتان ئاشکرایە من لەحاڵەتێکی نائاسایدا پۆستی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەم وەرگرت، لەکاتێکدا باش دەمزانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناکرێت، بەڵکو لە چەندین شوێنەوە کەوتونەتە دژایەتی کردنم، ڕەنگە هۆکاری ئەوەش ئەوەبێت بنەماڵەکەم تەنها ”نیو سەدە” خەباتی لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیە و، دیارە ئەو خەباتەش بایی ئەوە نەبووە شەرم و ڕێز بۆ ئەو حیزبە دروست بکات! .

لە ڕەنکردنەوەکەى سەرۆکى شارەوانى هاتووە،جگە لەوەش لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووی ئیدارەی هەڵەبجە کە تەلەفونم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمر و نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم، بێ‌ئاگا لەوەی کەرامەتی خۆم و سەربەرزی بنەماڵەکەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبوڵ بکەم، لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان و، لەکۆتایی‌دا لەو پۆستە لادرام.

دەشڵێ، ئاسایییە بەلامەوە، چونکە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ”هەڵەبجە“ تەکلیفێکی گەورە بوو بۆ من. ئەوەندەی پێم کرا لەو ماوە کەمەدا کە لەوێ بووم بەدڵسۆزیییەوە کارم بۆ شارەکە کردووە و، بەشایەتی هەموان جێدەستم بە ناوبازاڕ و زۆر شوێنی دیکەوە دیارە و، دەرگای ژوورەکەم و تەنانەت ماڵەوەشم بەوپەڕی ڕێزەوە بەڕووی هەرکەسێکدا کراوە بووە ئەگەر پێویستییەکی بەمن هەبووبێت و توانیبێتم لە چوارچێوەی یاسادا هاوکاری بکەم.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووشە،لەسەروو هەموو ئەوانەوە ئەوەی بۆ من جێگەی خۆشحاڵییە پشتگیری و پشتیوانی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان بوو لەسەرەتای دەستبەکاربوونمەوە تاکو ئێستا، سوپاسی تاک‌بەتاکتان دەکەم. لەکۆتایی‌دا دەڵێم؛ سوپاس بۆ خوا شەش مانگی پڕ سەربەرزیم بەڕێکرد و، لەو ماوە کەمەدا ئەوەندەی پێم کرابێت بە دڵسۆزیییەوە کارم کردووە و، سەربەرزی خۆم و بنەماڵەکەم بەڕووی خەڵکی شارەکەدا لە هەموو شتێک بەلاوە گرینگتر بووە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *