
بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر مووچەکەت وەرە کۆمێنت
ماوه‌ی 21 ڕۆژه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا و له‌ویشه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان ڕاگیراوه. گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه توركیا هێشتا ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه به ڕۆیشتنی نه‌وته‌كه، چونكه به‌رپرسیاریه‌تیی دارایی كه‌وتووه‌ته سه‌رشان به‌هۆی بڕیاری دادگای پاریسه‌وه كه ده‌بێت قه‌ره‌بووی حكوومه‌تی عێراق بكاته‌وه.
سیپان شێروانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێژنه‌ی دارایی، ڕایگەیاند”به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، هه‌ندێك ڕێكاری ماوه، وا خه‌ریكن، زۆر ناخایه‌نێت و له زووترین كاتدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاتەوە.”
بۆ مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانیش گوتی: ده‌بێت به‌غدا سولفه‌یه‌ك بنێرێت بۆ كوردستان بۆ مانگی 4 و له كارنامه‌ی حكوومه‌تی سوودانییشدا هاتووه بۆ مانگی داهاتوو حكوومه‌تی عێراق ئه‌و پارەیە له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و له‌و بارەیه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له گفتوگۆدان و ئیشه‌ڵا نابێته گرفت و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و موازه‌نه‌ش دوا ناکەوێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
گوتی: ئه‌و 400 هه‌زاره وه‌ك به‌شێك له ئیراداتی عێراق حساب كراوه و مه‌رج نییه ئیلا له‌و نه‌وتەی كوردستان فرۆشتویه‌تی پاره‌ی كوردستان بدرێت، كاتێك كه حكوومه‌تی عێراق بودجه په‌سه‌ند ده‌كات، ئیتر ئه‌و نه‌وتەی كوردستان چ ده‌ست پێ بكات، یان نه‌یكات، به‌شێك له مادده‌یه‌ك له بودجه‌كه‌ی عێراق پشكی كوردستانی دیاری كردووه و له‌و بارەیە‌وه هیچ گرفت نابێت.