گوته‌بێژی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان، دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانيان تا ڕۆژی 6/6/2020”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم ڕێكه‌وته، ڕێکاری دیکە بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی ڕێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر”.