
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ جارێكی تر تووشی شكست هاتەوە و نەیتوانی سواری شەپۆڵی ناڕەزایەتی خەڵك بێتەوە، كاتێك لە خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی كرایە دەرەوە و بەردباران كرا، بەوەیش قەبارەی راستەقینەی لەناو خەڵكی سلێمانی دەركەوت.
شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ سێشەم خۆی و ئۆتۆمبێلە درعەكەی، خۆی كرد بەناو خۆپێشاندەران و كاسبكارانی سلێمانی، كە دوور لە هەموو پەیامێكی سیاسی، داوای ئاساییكردنەوەی بازاڕ و كردنەوەی دوكانەكانیان دەكرد، كەچی كاسبكارانی سلێمانی شاسواریان بەردباران كرد و بە پەلە خۆی گەیاندە ئۆتۆمبێلەكەی و هەڵات، بەمەیش بۆی دەركەوت لەناو خەڵكی سلێمانیدا قەبارەی چەندە و جەماوەری نەماوە.
زیاد كاكەرەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی پارتی ، راگەیاند، هەموو كەس دەزانێ شاسوار پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لەسەر زەوی شارەوانی بنیات ناوە و 10 هەزار پشكی هەیە، كە سەرجەمیان لێی ناڕازین.
زیاتر گوتی، خەڵكی سلێمانی لەوە گەیشتوون شاسوار بۆ چ مەبەستێك پرسی خۆپێشاندانەكان دەقۆزێتەوە، بۆیە خەڵك متمانەی پێ ناكەن و لەناو خۆیان دەری دەكە، بە گوتەی كاكەڕەزا، نێوانی حزبەكان، بەتایبەتی یەكێتی و پارتی چەندە باشیش نەبێت، بەڵام رێگە نادەن شاسوار بیانقۆزێتەوە و بۆ مەبەستی خۆی بەكاریان بێنێت.