کرمانج حسین مصطفی
فەرماندەیەکی سەربازیی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە شاناز برایم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی دەکات، لە خۆیەوە دەست بە چاکسازی بکات و پلە سەربازییەکەی ڕەت بکاتەوە کە بە نایاسایی پێی دراوە.
شاناز برایم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە خەڵکی لەم دۆخە ناڕازین و ئەوانیش پشتیوانی لە داواکاریی خەڵکی دەکەن.
لە بەرامبەردا فارووق كهریم فهتاح، فهرماندهی پێشمهرگهی یەکێتی کە پێشتر فەرماندەیی پێشمەرگەکانی حزبەکەی کردووە لە شەڕکردن لە دژی گرووپی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام و ئەندامی فراکسیۆنی حزبەکە بووە لە خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، ”با شاناز خان له خۆیهوه دهست بە چاکسازی بکات، له بنهماڵه و پلەکەی خۆیهوه دەست پێبکات، بەڵام دەزانێت پلەکەی ئەو ناگرێتەوە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەی یەکێتی داوا دەکات، ”چاکسازی لە خەڵکی فەقیر و هەژار نەکرێت، لەوانەوە بکرێت کە پیاویان کوشتووە و ئێستا بە پلەی گەورە گەورە خانەنشین کراون، یان ئەوانەی کە نیوەی کوردستانیان بەسەر خۆیاندا تاپۆ کردووە و بە پلەی بەرز خانەنشین کراون“.