
كه‌سانێكی به‌ناو سیاسی و نووسه‌ر له ته‌له‌فزیۆن و شۆسیال میدیاكانه‌وه قسه‌ی ناڕاست له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له‌كوردستان، ئه‌وه‌ش وای كردووه هاوڵاتیان خۆیان نه‌پارێزن و كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌بكات، پزیشكێكی پسپۆڕیش ده‌ڵێ، هه‌ندێك كه‌سی سیاسی كۆرۆنا بۆ مه‌رامی سیاسی ده‌قۆزنه‌وه.
دكتۆر نه‌ورۆز سه‌عید لێپرسراوی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له خۆپاراستنی سلێمانی، ڕاگه‌یاند:” مه‌ترسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كوردستان زۆر جدییه ،هه‌ندێك كه‌س كۆرۆنا ده‌قۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی و ئابووری ،ئه‌وكه‌سانه‌ی قسه له‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌كه‌ن پێویسته به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نابێت قسه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی زانستی ته‌ندروستی بێت، ئه‌وه‌ی له شۆسیالمیدیا ده‌گوزه‌رێت بووه‌ته شه‌ڕه گه‌ڕه‌ك به‌ڕاستی زۆریش خه‌راپه.
ئێسته پێویستمان بهوهییه ئه‌وكه‌سانه‌ی جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگان بێنه‌پێشه‌وه و قسه بۆخه‌ڵك بكه‌ن به‌ڵام زانستیانه، ده‌شمانه‌وێت ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوڵاتییان گوێیان لێده‌گرێت به‌شداری پێبكه‌ین له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ،هه‌ندێك كه‌س ده‌یه‌وێت له ئاوی ڵێڵدا ماسی بگرێت، قسه‌یه‌ك ڕاستییه به‌ڵام بۆ مه‌رامی ناڕاست به‌كاری ده‌هێنن كۆرۆنا زۆر بووه مه‌ترسی جدییه به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌ڕۆین، ئهوكهسهسیاسیانه خۆیان به‌فریاد ڕه‌سو و ڕزگاركه‌ر به‌خه‌ڵكی ده‌ناسێنن بۆ مه‌رامی دواتریان دۆخه‌كه له‌و حاڵهتهنییه ئێمه به‌كاری بێنین بۆ مه‌رامی شه‌خسی، نه‌ورۆز سه‌عید وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته ڕێگه‌نه‌ده‌ین وریابین دۆخه‌كه‌مان له ده‌ست ده‌رنه‌چێت ئه‌گه‌ر كه‌سانی سیاسی ده‌یانه‌وێت ڕۆڵیان هه‌بێت بابهڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ندا قسه‌بكه‌ن، نه‌وه‌كو هه‌ندێك ڕسته له شۆسیال میدیا وه‌ربگرێت و دوباره‌ی بكه‌نه‌وه به‌و شێوازه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت.