ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە توندی ڕەخنە لە هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرێت و رای دەگەیەنێت کە ئەو حزبە سەرەتا رازی بووە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت، بەڵام ”ئێستا بۆ کۆکردنەوەی دەنگ“ هەڵوێستی گۆڕیوە.
لەمبارەیەوە رزگار محه‌مه‌د، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان،راگەیاند: “یه‌كێتی ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا به قایلیبوونی به قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، بڵێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تم، دواتر كه ده‌نگێكی ناڕازی هه‌بوو، به خێرایی هه‌ڵوێستی گۆڕی و ئێستا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ نین“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەم هەڵوێستەی یەکێتی، ”بۆ كه‌سبكردنی ده‌نگی ناڕازییە، ئه‌گه‌رنا قورباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری ئه‌وانه، ده‌بوایە پێشوو راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشنیار بدابایه”.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان پێیوایە کە یەکێتی هۆکارێکی بێمتمانەیی نێوان خەڵک و حکوومەتە و دەڵێت: ”ئەو بێمتمانەییەی دروست کراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی، پێکهێنەرەکانی حکوومەتن، یەکێتی وای كردووه بێ متمانه‌یی دروست بێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو حزبە ”هه‌وڵی بە به‌رنامه ده‌دات بۆ بێهیواكردنی خەڵک بە حکوومەت، بڕیار ده‌درێت، کەچی له دژی ده‌وه‌ستنه‌وە، بۆ موزایه‌ده پێچ ده‌ده‌ن له هه‌ڵوێسته‌كانیان، ئەوەی دەیکەن بە به‌رنامه کارکردنە بۆ تێكدانی كابینه‌كه“.
سەرەتا / کوردستان / گۆڕان بۆ یه‌كێتیی قبووڵتانبوو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌ندرێت به‌ڵام له ڕاگه‌یاندنه‌كانتانه‌وه قسه‌یه‌كی ترده‌كه‌ن
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …