شێخ حەمید بن را‌شد ئەلنعێمی، حاکمی میرنشینی عەجمان خەنجەرێكی پێشکەشکەش بە مەسروور بارزانی کرد.
خه‌ڵاته‌كه، پێدانی خەنجەر بوو بە دیاری كه لە کولتووری عەجمان وەک رێزلێنانێک و نیشانەیەکی ئازایەتییە، کە لەلایەن حاکمی میرنشینەکەوە پێشکەشی میوانە گرنگەکان دەکرێت.
رۆژی 12ی شوبات/فێبریوه‌ری 2023، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئیمارات بۆ به‌شداریی له لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان، له‌وێ ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه و ژماره‌یه‌ك دیداری گرنگیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی وڵاتان رێكخست و باسی خواسته‌كانی كوردستانی بۆ پێشكه‌وتن و هه‌نارده‌كردنی كشتوكاڵ بۆ كردن.
هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاوتوێ كرد و به‌رده‌وامیشه له جووڵه دبلۆماسییه‌كانی بۆ خزمه‌تی كوردستان.