نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. بزووتنەوەی گۆڕان مەلا بەختیار تۆمەتی بۆ هەڵبەستوین و دەیدەینە دادگا

بەپەلە.. بزووتنەوەی گۆڕان مەلا بەختیار تۆمەتی بۆ هەڵبەستوین و دەیدەینە دادگا

وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار..

لە چەند بۆنەیەک، بە هۆ و بێ هۆ، مەلا بەختیار، قسەی بێ بنەما؛ لەشێوەی تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.
ئێمە دەزانین، برینەکانی ناوبراو لەناو یەکێتییە و بە قسەوتن بە گۆڕان تیمار نابێ، بەڵام لەگەڵئەوەشدا، ڕەفتارکردن لە بەرگی ئۆپۆزسیۆندا تەنها لەبەرئەوەی لە پەراوێزی بڕیارەکانی حیزبەکەتی، خەڵکی هۆشیاری کوردستان لێت وەرناگری، بەڵکو پێت دەڵێن کە ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی بوی بۆ ئەو قسانەت نەدەزانی! یان «لە کوێ بای بێت، لەوێ شەن دەکەی!»
ئێمە دوو پرس کە ناوبراو ڕایگەیاندووە، بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە:

  1. بزوتنەوەی گۆڕان نە ملیۆنەری هەیە، نە کۆمپانیای بازرگانی، نە بەرژەوەندی ژێربەژێری بازرگانی.
  2. گۆڕان هیچ کارئاسانیەکی بۆ دەستکەوتنی پارە لە خاڵە سنورییەکان بۆ نەکراوە.
    لەبەرئەوە، مەلا بەختیار لەبەردەم دوو بژاردەیە؛ یان سەلماندنی تۆمەتەکانی بۆ ڕایگشتی، یاخود سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین، ئەوکاتە پێویستە لە دادگا ڕاستی قسەکانی بسەلمێنێ و ئەو خەڵکانە ئاشکرا بکات، کە بەناوی گۆڕانەوە خەریکی ساتوسەودای بازرگانین، ئەگەرنا چیتر ڕێگە بە مەلابەختیار و ئەمسالەکانی نادەین، بێ گومرگ قسە فڕێ بدەنە ئەو ژینگە سیاسییەی وێرانیان کرد.
    دلێر عەبدولخالق
    وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
    ١٥ی ١ی ٢٠٢٣

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *