نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لە هەولێر تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا … تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. وەزارەتی تەندروستی ١ حوزەیران ٢٠٢٠

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *