
له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له سنووری قه‌زای پێنجووێن تیمی ته‌ندروستی ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت نه‌ماوه ئه‌وه‌ش وای كردووه هیچ له ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌و مه‌رزه جێبه‌جێ نه‌كرێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی بڵاوو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قه‌زاكه و پاشان بۆ سلێمانی.
شۆفێرێكی باڵ هه‌ڵگر له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه بۆ چركه قسه‌ی كرد و گوتی، ئێمه شۆفێران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ڕێگه‌مان پێده‌درا بڕۆینه ناو خاكی ئێران و له پارێزگاكانی كوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات كاڵاكانمان بارده‌كرد، هیچ ڕێنماییه‌كی ته‌ندروستیش پێڕه‌و نه‌ده‌كرا.
هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه وتی، مامه‌ڵه‌ی ئاسایی له نێوان كاسبكارانی ئێرانی و كوردستان ئاساییه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنمایه ته‌ندروستییه‌كان و كه‌سیش ئاماده نییه ئه‌و ڕێنمایانه‌ی حكوومه‌ت دای ناوه جێبه‌جێ بكات.
قایمقامی پێنجووێن زانا ڕه‌حمان به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند، پێنجووێن ئێسته ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوو بوه‌ته‌وه جگه له و 51 كه‌سه‌ی توشی كۆرۆنا بوون دڵنیاین كه‌سانی تریش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و پشكنینیان بۆ كراوه، ئێسته قه‌زاكه‌مان به‌سه‌ر پێنچ زۆندا دابه‌شكردووه به پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی و ڕژاندنی ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و به‌زوی .
هه‌روه‌ها گوتی، بڕیاردراوه مه‌رزی باشماخ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر دابخرێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تێدا توند بكه‌ینه‌وه ،ئه‌گینه دۆخه‌كه به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها قایمقامی پێنجوێن گوتی، هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌مان خه‌ریكی جووتیاری و ئاژه‌ڵداری و كه‌سابتن له مه‌رزه‌كان ئه‌وه‌ش قورسه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌تایبه‌ت بۆ جووتیاران و ئاژه‌ڵداره‌كان بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی جووتیاران و ئاژه‌ڵداره‌كان بگونجێنین.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ڤایرۆسه‌كه به زۆری بڵاو بوه‌ته‌وه كه‌ره‌نتینه‌كراون ڕێگه به‌هیچ هاتوچۆیه‌ك نادرێت و تیمه‌كانی ته‌ندروستی سه‌رقاڵی پشكنین و ڕژاندنی ده‌رمانن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ڵێ، كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ئیزندانی ئه‌و گروپه كارمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له ده‌روازه‌كه هۆكاری بڵاوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناییه له قه‌زاكه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌یان هاوڵاتی پێنجوێن ڕابگه‌یه‌نێت توشبوبن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ماموستایانی ئاینی پێنجوێن داوایان له هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌یان كردووه نه‌یه‌نه مزگه‌وت بۆ نوێژ و له‌ماڵه‌كانی خۆیان نوێژه‌كانیان بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.