وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ڕێکەوتی (١-٦-٢٠٢٠)ی تاوەکو کاتژمێر(١٢:٠٠)ی شەوی (٦-٦-٢٠٢٠) دا.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درەنگانی شەوی(٣١-٥-٢٠٢٠) بەیانی ژمارە ٣٨ی ساڵی٢٠٢٠ی دەرکرد و تیایدا بە هەشت بڕیاری تازە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دراوە.
لە خاڵی یەکەمی بەیانەکەدا هاتووە” راگرتنی هاتوچۆ بە شێوەیەکی تەواو لە نێوان گشت پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەریمان و گشت یەکە کارگێرییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە (٣١-٥-٢٠٢٠) کاتژمێر(١٢:٠٠)ی شەو تا (٦-٦-٢٠٢٠) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو هەر کەسێک سەرپێچی بکات بە پێی بەیانی ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠٢٠ سزا دەدرێ.
لە خاڵی دووەمی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە ” راگرتنی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی تەواو لە ناو گشت پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە (١-٦-٢٠٢٠) کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە تاکو (٦-٦-٢٠٢٠) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو هەر شۆفێرێک سەرپێچیی بکات بە پی ماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارەی (١١١) ساڵی ١٩٦٩ رێککاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
ئەمەی خوارەوە دەقی خاڵەکانی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆیە:-