ئابووری ناسان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم، به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی له چاكسازی و كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ خواستی ئێمه‌یه و هه‌نگاوی چاكسازی ده‌نێت و ئێمه‌ش پیشتیوانین.
فه‌رمان به‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و ده‌ستبردن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان جێگای ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیانه به‌گشتی ئێمه‌ی مووچه خۆران پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تین له چاكسازی ،كاتێك حكوومه‌ت له خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكات ئه‌وكات فه‌رمان به‌رانی خواره‌وه ئاماده‌ی هه‌موو بڕیارێكن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بدرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، گرنگه ئێمه‌ی كوردستانیان پشتیوانی بڕیاره باشه‌كانی حكوومه‌ت بین ئه‌م حكوومه‌ته ده‌یه‌وێت هاوڵاتیان سه‌نته‌ربن ده‌بینین سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێ، هاوڵاتیان داوای چاكسازی ده‌كه‌ن منیش له‌به‌ره‌ی ئه‌وانم چاكسازی ده‌كه‌م پرسی چاكسازی و دابه‌زاندنی مووچه‌ی پله باڵاكان خواستی تاكی كوردی بووه ئێسته ئه‌وكاته‌یه و گه‌ل ده‌بێت به جدی پشتیوانی بڕیاره‌كان بكات ساڵانێكه چاوه‌ڕێیه‌تی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی بڕیاریداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكاران و بریكاری وه‌زیر و دادوه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئه‌وانه‌شی به‌و پلانه خانه‌نشین بوون، 50% بۆ 30%.
ناسر ئیسماعیل ئابووری ناس، ڕاگه‌یاند، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ركارن و ئه‌وانه‌شی به‌و پله خانه‌نشینن، بڕیارێكی زۆر گرنگه و له جیهاندا جیاوازی مووچه به نیسبه‌یه‌كی كه‌م له نێوان فه‌رمان به‌ران و پله‌باڵاكان هه‌یه ده‌توانین بڵێن دادپه‌روه‌ری مووچه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی نامێنێت و 80% داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی پێویسته سوود له‌و داهاته ببینن، ئێمه وه‌ك ئابووری ناسان زۆر به‌گرنگییه‌وه له بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌ڕوانین، هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ی تێكه‌وتووه ڕزگاری بكات.
پێویسته ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی خۆیان ببینن له‌و بڕیاره بوێرانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان بۆ هاوڵاتیانی ڕونبكه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌یان بۆ نیوه داده‌به‌زێت هه‌موویان پله باڵان و ده‌بێت ئیدی شه‌قام له پشتی سه‌رۆك وه‌زیران بن له چاكسازی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.