
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگهیاند: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئوتۆمبێلی ئەمبولانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمیی یەکەی فریاگوزارییە و هەڵەتێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی، ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لە حاڵهتی شپرزە دەبێت و بە هیچ شێوازێك ماددەی کحولی بەکار نەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنیا ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە.
پێشتر پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، شۆفێرێكی پێشتری تهندروستیی ههولێر، ئهمبۆڵانسێكی بردووه و ئهوان دهستگیریان كردووه و ڕادهستی یاسا و بینكهی پۆلیسی سهروهرانیان كردووه.