نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەت خزمەتێکی گەورەی بۆ قوتابیانی خاوەنپێداویستی تایبەت ڕایگەیاند

حکوومەت خزمەتێکی گەورەی بۆ قوتابیانی خاوەنپێداویستی تایبەت ڕایگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە 10/10/2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەت بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییانی کەمئەندام، لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، پاسی گواستنەوەی خۆڕایی بۆ 450 قوتابیی کەمئەندام لە ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابین کردووە.

لەم بارەیەوە، تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە (فەرمانگەی میدیا و زانیاری)ی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی 50 پاسەوە، هاتوچۆ بە 450 قوتابیی کەمئەندام دەکرێت کە نیشتەجێی ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێرن.

سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتوچۆکردنی قوتابییان، حکوومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن.

سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە دیوانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکوو نۆی بنەڕەتین کە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێک دێن لە پەیمانگای ڕۆناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ئۆتیزم.

مانگانە لە سەنتەری ڕۆشا بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک بۆ نابینایان دەکرێتەوە و نابینایان فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کیبۆرد و مۆبایلی زیرەک دەکرێن. ئەوەش لە کاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *