نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تەندروستی هەولێر ئەنبوڵانسەکە نەدزراوە

تەندروستی هەولێر ئەنبوڵانسەکە نەدزراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگه‌یاند: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئوتۆمبێلی ئەمبولانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمیی یەکەی فریاگوزارییە و هەڵەتێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی، ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لە حاڵه‌تی شپرزە دەبێت و بە هیچ شێوازێك ماددەی کحولی بەکار نەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنیا ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە.
پێشتر پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، شۆفێرێكی پێشتری ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئه‌مبۆڵانسێكی بردووه‌ و ئه‌وان ده‌ستگیریان كردووه‌ و ڕاده‌ستی یاسا و بینكه‌ی پۆلیسی سه‌روه‌رانیان كردووه‌.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *