سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئاڕسته‌ی سكرتێری ئه‌و پارته كرد و جه‌ختی له بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و ڕوووه‌و محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه، ده‌ڵێ: بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه: لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.