نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئاڕسته‌ی سكرتێری ئه‌و پارته‌ كرد و جه‌ختی له‌ بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و ڕوووه‌و محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه‌، ده‌ڵێ: بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه‌: لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ هەمیشە لەیادمانن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە 50یەمین ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێ بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24/4/2024، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *