نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کەشناسیی عێراق: ئەمساڵ پێشبینی دەکەین سێ شار گەرمترین بن

کەشناسیی عێراق: ئەمساڵ پێشبینی دەکەین سێ شار گەرمترین بن

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین سێ شاری عێراق لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە ئاستی جیهان تۆماربکەن”.
 

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین سێ شاری عێراق لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە ئاستی جیهان تۆماربکەن”. مەحموود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “ئەو شارانەی کە پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە بەرزترین پلەی گەرما تۆماربکەن بریتین لە موتریبە لە کوێت، ئەهواز لە ئێران، بەسرە و عیمارە و خانەقین لە عێراق”. بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوە دا، “پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما ئەم هاوینە بگاتە 51 پلەی سەدی، ئەمەش کەمترە لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، چونکە کەمبوونی چالاکیی پیشەسازی و ئابووری لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووەتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما لەسەر گۆی زەوی”.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *