دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین سێ شاری عێراق لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە ئاستی جیهان تۆماربکەن”. مەحموود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “ئەو شارانەی کە پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە بەرزترین پلەی گەرما تۆماربکەن بریتین لە موتریبە لە کوێت، ئەهواز لە ئێران، بەسرە و عیمارە و خانەقین لە عێراق”. بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوە دا، “پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما ئەم هاوینە بگاتە 51 پلەی سەدی، ئەمەش کەمترە لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، چونکە کەمبوونی چالاکیی پیشەسازی و ئابووری لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووەتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما لەسەر گۆی زەوی”.
بەپەلە
بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سهركردهی كهتائیبی حزبوڵڵا كوژران
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …