نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرنگیدان به‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ فه‌رمانی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی گه‌شتوگوزار له‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ راپه‌ڕین ده‌كرێته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوی‌ كرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار و گه‌شتیاری له‌ ھه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزاری‌ راپه‌رین ده‌كرێته‌وه‌.

دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ پێناو ئاسانكارییه‌ بۆ كاروباری هاووڵاتییان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چه‌ندان فه‌رمانگه‌ی‌ له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرده‌وه‌، زاخۆ و سۆرانیش هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری‌ مه‌سروور بارزانی‌ بوون به‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *