نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی: رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌گرین

سه‌رۆك بارزانی: رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌گرین

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یاند، رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ده‌گرین و چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ین.

دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە رێگه‌ی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانیییه‌وه‌ کرد و هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد.

دوای په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، داوای له‌ كوتله‌ی سه‌در كردووه‌، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دری په‌سه‌ند كرد.

دوای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، وەك براوەی هەڵبژاردن گه‌وره‌ترین هاوپەیمانێتییان به‌ناوی “رزگاری نیشتمانی” پێکهێنابوو.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *