بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 16ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون و گەشتەکانییش رۆژانە تاوەکو (22/6/2022) بەردەوام دەبن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو بۆ بەڕێکردنی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە، یەکەم کاروان لە ڕێکەوتی (16/6/2022) دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تاوەکو (22/6/2022) لەرێگەی ھەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی.
پێشتر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبو، ئامانجی سەرەکی ھەنگاوەکانی پرۆسەی حەج، خزمەتکردنی حاجیانە، مەرجە کۆمپانیاکانی حاجیان لە سەرپەرشتیکردن و خزمەتکردن و ڕێنوێنیکردنیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی حەج بۆ حاجیان کەمتەرخەمی نەکەن، پێویستە بە ھەمو توانایەکەوە لە خزمەتی پرۆسەکە و تاک بەتاکی حاجیاندا بن، هەروەها ئەو گەشتە بە دەرفەتێک بزانن بۆ ناساندنی کلتوری بەرز و ئادابی کوردەواری بە گەلان و وڵاتان.