
جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،سەرەتا باسی لەوە كرد، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، كێشەی مووچەی ئەو شوێنانە چارەسەر كراوە.
، گوتیشی: “لە كۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێزان هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەوردی تاوتوێی هەموو ئەو ڕێكارانە كرا كە ڕێگرە لەبەردەم دووبارەبوونەوەی ئەم كێشەیە و پاراستنی بەرژەوەندیی دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە، هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دەڤەرەش بۆ ئێستا ناگەڕێتەوە.
زیاتر گوتیشی: ”سێ جۆر داهات هەن كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتیان پێدەبەستێت، ئەویش داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی و 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی كوردستانە كە حكوومەتی عێراق دەینێرێت، داهاتی نەوتی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و شەفاف دیارە و بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە داهاتی نانەوتییە، لەمەشدا هەوڵی زۆرمان داوە، بۆ ئەوەی ئەم داهاتە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك كۆ بكرێتەوە، بە شێوەیەك، لەگەڵ یاساكاندا بگونجێت.