هاوولاَتییان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئازاد كه‌ریم هاوولاَتی دەڵێ ، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو به‌هۆی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كاندا كێشه‌ی زۆر بۆ مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دروست ببوو، به‌هۆیه‌وه دۆخێكی نه‌خوازراو دووچاری فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هات.
روونیشی كرده‌وه كه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ساتێكی هه‌ستیاردا كه عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوان تێكبچێت و هاوولاَتیان نایانه‌وێت ببنه زه‌ره‌رمه‌ند و پێویسته له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكرێ.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه، له دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان پارتی و یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كانی رۆژی سێشه‌می سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی “تاراده‌یه‌كی زۆر پێی دڵخۆشین و به‌هه‌وێنی به‌رده‌وامی ژیان و خۆشگوزه‌رانی داده‌نێین”.