نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی بۆ هەموو حزبەكان ئێمە ئاماددەین بڕۆینە هەڵبژاردن

پارتی بۆ هەموو حزبەكان ئێمە ئاماددەین بڕۆینە هەڵبژاردن

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد، بەردەوام دەزگا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و دەشڵێت، ئەگەر ئەمساڵ ھەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، دەزگای ھەڵبژاردن ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، ڕاگەیاند: “دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی وەک ئورگانێکی گرینگی حزب بەردەوام لە کاردایە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت و نەکرێت دەزگا ئەرکەکانی بەڕێوە دەبات لەڕووی جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە و ھەموو پرسێکی تایبەت بە ھەڵبژاردن.”
پەیوەست بە ھەڵبژاردنی ئەمساڵیش، خەسرۆ گۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “من نازانم ھەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، یاخۆد ناکرێت، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاری خۆیدا بەڕێوە بچێت، ئەوە بێگومان پارتی ئامادەیە بۆ بەشداریکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *