نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بڵند ئیسماعیل:پارتی درگای گفتوگۆی بە ڕوی هەموو حزبەكان كردووەتەوە

بڵند ئیسماعیل:پارتی درگای گفتوگۆی بە ڕوی هەموو حزبەكان كردووەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێ، ھەوڵ ھەیە و پارتی دەستپێشخەریشی کردووە بۆ ئەوەی کورد لە نێوخۆ یەکڕیز بێت، بەتایبەت بەرامبەر بە بەغدا، چونکە کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغدا نەتەوەیی و نیشتمانین.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، ڕایگەیاند: ”ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی لەناو ھەرێمی کوردستان یەکڕیز بن، بەتایبەت لەگەڵ برادەرانی یەکێتیی دانیشتن بکرێت و لەو ماوەیەدا دانیشتن بکرێت و ڕێککەوتن بکرێت و بە تەئکید کێشە ھەیە و لەوانەیە بیر و بۆچوونی جیاواز ھەبێت، بەڵام ئەو خاڵانەی ھاوبەشن لە یەک نزیکن بۆ ڕێککەوتن.”
بڵند ئیسماعیل گوتیشی: ”پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین دانیشتنیدا دەرگای بۆ دانوستان کردەوە و پارتی ھەمیشە خەمخۆری ئەوەیە، بەڵام ھەندێک بنەما ھەن پێویستە لەسەری بگەنە ڕێککەوتن.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *