نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و باڵوێزی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و باڵوێزی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لوکاس گەسەر، باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *