دووای ئەوەی لقی پارتی لە هەڵەبجە بەجدی چوو بەدەم داوا كاری ماموستایانی زانكۆی هەڵەبجە، كێشەی موچەی مانگلای سێیان بۆ چارەسەر كرد، یەكێتی هەڕەشە لە ماموستا و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات.
ماموستایەكی زانكۆی هەڵەبجە ناوی لای چركە پارێزراوە، بە چركەی ڕاگەیاند:” مەڵبەندی یەكێتی لە هەڵەبجە لە ڕێگەی نوێنەرەكانییەوە پەیامی بۆ ناردووین بڕۆین بۆ مەڵەبەند بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیان بەڵام ڕەتمان كردووەتەوە بڕۆینە مەڵبەند.
ماموستاكەی زانكۆی هەڵەبجە دەڵێ:” ئێمە پێشتر چووینە بەردەم مەڵبەند بەڵام درگایان لێنەكردینەوە، ڕۆشتینە بەردەم لقی پارتی زۆر ڕێزیان لێگرتین.دەبێت مەڵبەند خۆیان بێنە بەردەم زانكۆ و لەگەڵمان كۆببنەوە.
ئاماژەی بەوە كرد، مەڵبەند هەڕەشەی ئەوەی لێكردووین نە ڕۆینە بەردەم مەڵبەند ئەوە بەزەبری هێز بایەكۆت بە مامووستا و فەرمانبەران دەشكێنێت غیابات دەنووسرێت.