سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر قاچاغ له دەروازە سنوورییەکانی سلێمانی كه‌م بكرێته‌وه، داهات زیاتر ده‌بێت.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: ”ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌ت بێنه سه‌رخه‌ت له‌سه‌ر پرسی داهاتی سلێمانی، ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن 15 ئه‌ندام واژۆمان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداریی سلێمانی بانگ بكه‌ین بۆ ئه‌نجوومه‌ن به مه‌به‌ستی پرسیاركردن له داهات و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان”.
گوتیشی: ”تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر گومرگی باشماغ و په‌روێزخان هه‌ر هه‌یه و له سێ ڕێگه‌وە داهاتی دەروازەکان كۆ ده‌بێته‌وه و گرفتی داهات كۆتایی دێت؛ یه‌كه‌م: نه‌هێشتنی قاچاغی، كه تا ئێستا له باشماغ به‌رده‌وامه و له په‌روێزخانیش به هه‌مان شێوه و له ڕێگای خاڵه لاوه‌كییه‌كانیشەوە هه‌یه، دووه‌م: لێخۆشبوونی گومرگی، زۆری زه‌ره له داهات داوه، سێیه‌م: بوونی كۆمەڵێك كۆمپانیای ناپێویست و مشه‌خۆر وای كردووه خه‌ڵك له بازگه‌كانی عێراقه‌وه بازرگانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئەوانە چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه داهات سێ قات زیاتر ده‌بێت”.
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …