نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەڵبەندی هەڵەبجەیی یەكێتیی هەڕەشە لە ماموستایانی زانكۆ دەكات

مەڵبەندی هەڵەبجەیی یەكێتیی هەڕەشە لە ماموستایانی زانكۆ دەكات

دووای ئەوەی لقی پارتی لە هەڵەبجە بەجدی چوو بەدەم داوا كاری ماموستایانی زانكۆی هەڵەبجە، كێشەی موچەی مانگلای سێیان بۆ چارەسەر كرد، یەكێتی هەڕەشە لە ماموستا و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات.

ماموستایەكی زانكۆی هەڵەبجە ناوی لای چركە پارێزراوە، بە چركەی ڕاگەیاند:” مەڵبەندی یەكێتی لە هەڵەبجە لە ڕێگەی نوێنەرەكانییەوە پەیامی بۆ ناردووین بڕۆین بۆ مەڵەبەند بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیان بەڵام ڕەتمان كردووەتەوە بڕۆینە مەڵبەند.

ماموستاكەی زانكۆی هەڵەبجە دەڵێ:” ئێمە پێشتر چووینە بەردەم مەڵبەند بەڵام درگایان لێنەكردینەوە، ڕۆشتینە بەردەم لقی پارتی زۆر ڕێزیان لێگرتین.دەبێت مەڵبەند خۆیان بێنە بەردەم زانكۆ و لەگەڵمان كۆببنەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، مەڵبەند هەڕەشەی ئەوەی لێكردووین نە ڕۆینە بەردەم مەڵبەند ئەوە بەزەبری هێز بایەكۆت بە مامووستا و فەرمانبەران دەشكێنێت غیابات دەنووسرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ هەمیشە لەیادمانن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە 50یەمین ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێ بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24/4/2024، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *