سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر قاچاغ له دەروازە سنوورییەکانی سلێمانی كه‌م بكرێته‌وه، داهات زیاتر ده‌بێت.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: ”ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌ت بێنه سه‌رخه‌ت له‌سه‌ر پرسی داهاتی سلێمانی، ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن 15 ئه‌ندام واژۆمان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداریی سلێمانی بانگ بكه‌ین بۆ ئه‌نجوومه‌ن به مه‌به‌ستی پرسیاركردن له داهات و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان”.
گوتیشی: ”تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر گومرگی باشماغ و په‌روێزخان هه‌ر هه‌یه و له سێ ڕێگه‌وە داهاتی دەروازەکان كۆ ده‌بێته‌وه و گرفتی داهات كۆتایی دێت؛ یه‌كه‌م: نه‌هێشتنی قاچاغی، كه تا ئێستا له باشماغ به‌رده‌وامه و له په‌روێزخانیش به هه‌مان شێوه و له ڕێگای خاڵه لاوه‌كییه‌كانیشەوە هه‌یه، دووه‌م: لێخۆشبوونی گومرگی، زۆری زه‌ره له داهات داوه، سێیه‌م: بوونی كۆمەڵێك كۆمپانیای ناپێویست و مشه‌خۆر وای كردووه خه‌ڵك له بازگه‌كانی عێراقه‌وه بازرگانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئەوانە چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه داهات سێ قات زیاتر ده‌بێت”.
بەپەلە
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە، بە مەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف …