به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له خانه‌قین ئاماژه به‌وه ده‌کات که حه‌شد و په‌که‌که له سنووری کفری و خانه‌قین و خۆرنه‌وه‌زان له سنووری دیاله ده‌ستیان کردووه به چالاکی و له یه‌که‌م هه‌نگاودا پاره و داهات له گومرگی خۆیان کۆ ده‌که‌نه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له خانه‌قین،ڕایگەیاندووە: په‌که‌کە به ڕێککه‌وتن چوونه‌ته مه‌نده‌لی و له‌وێ له‌گه‌ڵ حه‌شد گومرگیان داناوه و له کفری باره‌گای په‌که‌که کراوه‌ته‌وه و هێڵێکی ئه‌منییان دروست کردووه، دواتر له که‌لاریش که پێشتر یه‌کێتی باره‌گاکانی داخستن، ئێستا باره‌گای په‌که‌که به‌فه‌رمی کراوه‌ته‌وه و هه‌ندێک ئافره‌تی پەکەکه له‌وێ کار ده‌که‌ن.
گوتیشی: ”له مه‌نده‌لی په‌که‌که و حه‌شد پاره و سه‌رانه وه‌رده‌گرن و ئیستا په‌که‌که له مه‌نده‌لی له‌پاڵ حه‌شد کار ده‌که‌ن و ئه‌و هێزانەی په‌که‌که له هێڵی ئێرانه‌وه هاتوون”.
ڕایشیگه‌یاند: ”مه‌نده‌لی ٨٠ کیلۆمه‌تر له خانه‌قین دووره و له خانه‌قینیش باره‌گایان هه‌یه و پێشووتر چه‌کداری په‌که‌که لە ناوچه‌ی خۆرنه‌وه‌زانی ئه‌و سنووره هه‌بوو، به‌س ئیستا نه‌ماون و چه‌کداره‌کانیان په‌رشوبڵاو کردووه به‌سه‌ر ناوچه‌کاندا”.
بەپەلە
شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …