نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / روونكردنەوەيەك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

روونكردنەوەيەك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

“ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستپێكراوه‌ هۆکارەکەی سیاسییە”


هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستپێكراوه‌ هۆکارەکەی سیاسییە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.

ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.

بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

14ی ئایاری 

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *