نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت

سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تا ئێستا ھەزار و 200 سکاڵا لەسەر سلێمان ھەڵشۆیی تۆمارکراوە و بڕی ئەو پارەشی لەگەڵ سکاڵاکاران و ھاووڵاتیان مامەڵەی پێوەکردووە 15 ملیۆن دۆلار بووە.

باسی لەوەشکرد، 87 تۆمەتبار بەھۆی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە ڕاگیران و دواتر سەرجەمیان جگە لە سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کەیسی سلێمان ھەڵشۆیی لە قۆناغی کۆتایی لێکۆڵینەوەدایە بەڵام وادەیەکی زیاتری دەوێت تاکو کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە و دواتر سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.

سلێمان ھەڵشۆیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بێ گرێبەستی یاسایی، ئۆتۆمبێل و زەوی و خانوو و ئاژەڵی بە بەسوود لە ھاووڵاتییان وەرگرتبوو، بەڵام دواتر مایەپووچبوونی ڕاگەیاند و لە کۆتایی ساڵی 2020دا دەستگیرکرا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *