نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / تەندروستی جیهانی: لەجیهاندا 70 کۆمپانیا هەوڵی دروستکردنی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن

تەندروستی جیهانی: لەجیهاندا 70 کۆمپانیا هەوڵی دروستکردنی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئێستا لە سەرانسەری جیهانی 70 کۆمپانیا هەوڵی دروستکردنی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن.

دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناساندنی بە پەتایەکی جیهانی، زۆربەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی دەرمان و پێکوتە لە جیهاندا دەستیانکردووە بە دروستکردنی پێکوتە، تەندروستی جیهانی دەڵێت تاوەکو ئێستا 70 کۆمپانیایی جیهان هەوڵدەدەن پێکوتەیەک بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دروستبکەن.

تەندروستی جیهانی دەڵێت، هەندێک لەو پێکوتانە لە مرۆڤدا تاقیکراونەتەوە و هەندێکیشیان هێشتا لە قۆناخی یەکەمدان و جارێ لەسەر ئاژەڵ تاقیدەکرێنەوە. 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بۆ ئەوەی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە رابگرین تەنیا پێویستیمان بە پێکوتەیەکی کاریگەر و سەلامەتە.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *