نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فڕاكسیۆنی پارتی لەسەر نرخی ئەمپێری كارەبا وەزیری كارەبا دەباتە هۆڵی پەرلەمان

فڕاكسیۆنی پارتی لەسەر نرخی ئەمپێری كارەبا وەزیری كارەبا دەباتە هۆڵی پەرلەمان

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە واژووی 35 پەرلەمانتاری، بانگهێشتی وەزیری كارەبا دەكات تا لەسەر گرانیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای موەلیدەكان، روونكردنەوە بدات.

گرانیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای موەلیدە لەم مانگە، ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی دروست كردووە، ئەمەیش وایكردووە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەدەم داوای هاووڵاتییان بێت و بانگهێشتی وەزیری كارەبا بكات.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی نیسان، بەپێی نووسراوێك كە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرز كراوەتەوە و واژووی 35 پەرلەمانتاری پارتی بەسەرەوەیە، تێیدا هاتووە بانگهێشتی وەزیری كارەبا بكرێت بۆ دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پرسی كارەبا.

روون كراوەتەوە، پێویستە وەزیری كارەبا لەسەر گرانیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبا روونكردنەوە بدات كە هۆكاری زۆریی نرخەكەی چییە.

نرخی ئەمپێری كارەبا موەلیدەكان لە نێوان 13 بۆ 17 هەزار دینار بوو، ئەوەیش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێ كەوتەوە و داوای هەرزانكردنی دەكەن.

وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارتییە، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەسەر گرانیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای موەلیدەكان، بانگهێشتی وەزیری كارەبای كردووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *