نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە شارێکی عێراق پیاوێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیریی کرد

لە شارێکی عێراق پیاوێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیریی کرد

لە ناحیەی سۆمەر کە ١٨٠ کیلۆمەتر لە بەغدادەوە دوورە ئەو پیاوە کە ناوی مەخلیف فەرهود مەنسورییە بە ئامادەبوونی خزم و کەسە نزیکەکانی بۆ جاری سێیەم هاوسەگیریی کردووەتەوە.

عەبدولسەلام کوڕی ئەو پیاوە بە سکای نیوزی عەرەبی وتووە “باوکم بۆ جاری سێیەم لە ژیانیدا هاوسەرگیریی کردووەتەوە، لە ساڵی ١٩١٩ لەدایکبووە، یەکەم ژنی لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە، دواتر ژنێکی تری هێناوە و منی لێبووە”.

عەبدولسەلام لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی “لە کۆتایی ئەمساڵدا کێشە لە نێوان خۆی و ژنەکەی تردا “دایکم” دروستبووە، چووەتەوە ماڵ باوکی و نەگەڕاوەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵدا لێی جیابووەتەوە، هەر بۆیە باوکم داوای لێکردووین ژنێکی تری بۆ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، باوکی بۆ جاری سێیەم لەگەڵ کچێکدا کە لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە هاوسەرگیریی کردووەتەوە، هەروەک وتوویەتی “لە یەکتر مارەبڕاون و دواتر ئاهەنگی خەنەبەندانکراوە و بە ئامادەبوونی منداڵ و نەوەکانی ژنەکەی هێناوە”.

عەبدولسەلام وتوویەتی “پێشنیارم بۆ باوکم کردووە کە لە شەوی زاوایەتیدا دەرمانی تایبەت بە هێزکردنی سێکس بخوات، بەڵام گاڵتەی پێکردووم و رەتی کردووەتەوە”.

ئەو پیاوە بە تەمەنە خاوەنی ١٠ منداڵە شەش کوڕ و چوار کچ، چیرۆکی هاوسەرگیرییەکەی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی هەبووە، کە بەو تەمەنەیەوە هێشتا ژیانی خۆشدەوێت و دڵخۆشە.

لە چیرۆکێکی تری هاوشێوەدا لە شارێکی عەرەبی روویداوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پیاوێکی ئەردەنی بەناوی عارف عەتیە جەدایە لە تەمەنی ١٠٣ ساڵیدا هاوسەرگیریی کردووەتەوە.

بەپەلە

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *